جوگرافیای ئەڵمانیا Qq Uu sK
ئاڵمانیا کەوتوەتە ڕۆژاوا و ناوەندی کیشوەری ئورووپا. ئاڵمانیا لە باکوورەوە لەگەڵ دانمارک، لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ پۆڵەندا و کۆماری چیک، لە باشوور لەگەڵ ئوتریش و سویس، لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ فەڕانسە و لووگزەمبوورگ و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ بەلجیکا و هولەند هاوسنوورە. ڕووبەری ئاڵمانیا ٣٥٧،٠٢١ کیلۆمیتری چوارگۆشە کە بریتییە لە ٣٤٩،٢٢٣ ک.م.٤.گ. وشکایی و لە ٧،٧٩٨ ک.م.٤.گ ئاو پێک هاتووە. ئاڵمانیا لە ڕووی پاناییەوە حەوتەمین وڵاتی گەورەیە لە ئورووپا و ٦٢ەمینە لە جیهاندا.[١]
شوێنە بەرچاوە جوگڕافییەکانی ئاڵمانیا ئەمانەن: زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە باشوور، دەریای باکوور لە باکوور، دەریای بەلتیک لە باکووری ڕۆژهەڵات، دارستانە گەورەکان لە بەشی ناوەندی و باکوور. هەروەها ئاڵمانیا خاوەنی چەندین ڕووباری پڕئاوە وەکوو: ڕاین، دانووب و ئەلبە. ئاڵمانیا خاوەنی هەندێک مەعدەنی ئۆرانیۆم، زووخاڵ، مس، نیکل، خوێ و ئاوە.[١]
کەش و هەوا[دەستکاری]
ئاڵمانیا خاوەنی کەش و هەوایەکی مەرتووبە. باکووری ئاڵمانیا بە هۆی نزیکی لە دەریاوە هەوایەکی موعتەدلی هەیە، و بە هاوینا هەوا فێنکە و بە زمسانیشدا زۆر هەوا سارد نابێت. لە باکوور زۆر جار هەوا بارانییە و زۆر کەم پێش دێت کە دەمای هەوا لە ٣٠ دەرەجەی سانتیگراد بچێتە سەرترەوە.[٢]
بەشی ڕۆژهەڵاتی ئاڵمانیا خاوەنی هەوایەکی کیشوەرییە(بە فارسی: قارەای) واتە زمسانەکان دەتوانێت زۆر سارد بێت و هەروەها هاوینەکەیشی دەتوانێت زۆر گەرم بێت. وشکەساڵیش زۆرجار پێش دێت ئەویش جاری وایە بۆ ماوەی چەندین ساڵ. لە باشووری ئاڵمانیا واتە دەڤەری زنجیرە چیاکانی ئەڵپ هەوا زۆر ساردە و بۆرانی سەرما زۆر جار ڕوو دەدات.[٢]
ژیانی سرووشتی[دەستکاری]
بە پێی بەراوەردێکی ساڵی ٢٠٠٨، مووچەی کشت و کاڵ ٣٤%، دارستان ٣٠.١% ، بەرزونزمی ١٣.٤% و زەمینی ژێری شار و خانە ١١.٨% خاکی ئاڵمانیایان داپۆشیوە. لە ئاڵمانیا زۆر چەشن دار، گوڵ، قەوزە و قارچکی جۆراوجۆر دەژین، کە زۆربەیان تایبەت بە بەشی ناوەندی ئورووپان. ئاڵمانیا خاوەنی چەندین پارکی سرووشتی نەتەوەییە.[٣]
ژێدەرەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/gm.html
- ^ ی ا http://www.germanculture.com.ua/library/facts/bl_climate.htm
- ^ Bekker, Henk (2005). Adventure Guide Germany. Hunter. p. 14. ISBN 978-1-58843-503-3.